په‌رله‌مانتارێك به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارانی كۆنگرێسی به‌رازیلی به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌یان له په‌رله‌منتارێكی به‌ناوبانگ سه‌نده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له دادگا تۆمه‌تباركراوه به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی.
په‌رله‌مانتار "فلۆردیلیس دۆس سانتۆس"، كه لایه‌نگری ره‌وتی ئایینی و هه‌تیوه‌كانی كڵێسای ئه‌نجیلییه له په‌رله‌مان، به ده‌نگی 437 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه و 7 ده‌نگیش له بڕیاره‌كه ناڕازی بوون.
په‌رله‌مانتار "ئه‌لیكسانده‌ر لیت"، كه سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی له "فلۆردیلیس" كردووه، گوتی: "بێگومان ئه‌و خانمه به‌شداری له تاوانێكی كوشتن كردووه".
"فلۆردیلیس دۆس سانتۆس"، ته‌مه‌نی 60 ساڵه و ناوبانگێكی زۆری هه‌یه، كه ده‌یان منداڵی له شه‌قامی گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانه‌وه گرتووته خۆی و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی قه‌شه "ئاندرسۆن دو كارمۆ" هه‌ڵگرتوونه‌ته‌وه و به‌خێویكردوون، ئه‌و دوو هاوسه‌ره له بزووتنه‌وه‌ی كریستیانه ئینجیلییه‌كان رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه، به‌ڵام له ساڵی 2019 "ئاندرسۆن"ی هاوسه‌ری په‌رله‌مانتار "فلۆردیلیس" له ماڵه‌كه‌ی له نیتیرۆی كوژرا.
داواكاری گشتی له مانگی ئابی ساڵی رابردوو په‌رله‌مانتار "فلۆردیلیس"ی تۆمه‌تباركرد به پلاندانان بۆ تاوانی كوشتن و چه‌كداركردنی "ژماره‌یه‌ك له منداڵه‌كانی" و به‌شداری له تاوانی كوشتنه‌كه كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵی داوه وا نیشان بدات، كه كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی هێرشێكی چه‌كداری بووه و كراوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی دادگا ئاشكرایان كرد، كه فلافیۆ دۆس سانتۆس، كوڕی ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره به چه‌ند فشه‌كێك هاوسه‌ری دایكی كوشتووه، ده‌مانچه‌كه‌شی له رێگه‌ی "لۆكاس سیزار دۆس سانتۆس"ی كوڕه هه‌ڵگیراوه‌كه‌ی ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره كڕیوه.
داواكاری گشتی تۆمه‌تی تاوانی كوشتنی خسته‌پاڵ 5 له منداڵه‌كانی ئه‌و دوو هاوسه‌ره و نه‌وه‌یه‌كیان، كه به‌شداری تاوانه‌كه‌یان كردووه. داواكاری گشتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پاڵنه‌ری كوشتنه‌كه سه‌رپه‌رشتیكردنی قوربانییه‌كه "ئاندرسۆن دو كارمۆ"ی ته‌مه‌ن (42 ساڵ) بووه بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆیانكردووه‌ته‌وه و كێشه له‌نێوانیاندا درووست بووه.
په‌رله‌مانتار "فلۆردیلیس دۆس سانتۆس"، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی بوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه بێتاوانه و گوتیشی: "كاتێك دادگا بێتاونی سه‌لمانم، ئێوه له‌و ره‌فتارانه‌تان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، كه‌سێكتان تۆمه‌تباركردووه كه هێشتا دادگایی نه‌كراوه".
"فلۆردیلیس دۆس سانتۆس"ی په‌رله‌مانتار به‌هۆی ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ی هه‌یبووه، ده‌ستگیرنه‌كراوه، به‌ڵام وه‌ك چاودێری ناچاركراوه ئه‌لقه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له‌قاچی بئاڵێنێت.
د.ی