كابول گه‌مارۆ درا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، چه‌كدارانی تاڵیبان كابولی پایته‌ختیان گه‌مارۆ داوه و هێرشیان ده‌ستپێكردووه.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چه‌كدارانی تاڵیبان كابولیان گه‌مارۆ داوه و خه‌ریكن له هه‌موو ئاراسته‌كانه‌وه دێنه پایته‌خته‌وه و هێرشیان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان له به‌یاننامه‌یكدا روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌كدارانی تاڵیبان گه‌مارۆی كابولی پایته‌ختیان داوه، به‌ڵام رێگه نادرێت پێشڕه‌وی بكه‌ن.
ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتید له زاری چه‌كدارانی تاڵیبان بڵاویكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كردووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئه‌فغانستانیش ناتوانن له وڵات بچنه ده‌ره‌وه ته‌نیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول_ه‌وه نه‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌روازه‌ی سنووریی "تورخه‌م"یان كۆنترۆڵ كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان ده‌روازه‌كه‌یان داخست.
د.ی