بۆریەکی نەوت لە سنووری سەرگەڕان تەقێندرایەوە

بۆمبێکی چێنراو بە بۆرییەکەوە لکێنراوە
دیمەنی بۆریە نەوتەکە دوای تەقاندنەوە
دیمەنی بۆریە نەوتەکە دوای تەقاندنەوە

K24 – هەولێر

بۆریەکی نەوت لە سنوور شارەدێی سەرگەڕانی سەر بە کەرکووک تەقێندرایەوە.

ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوتی عێراق لە سنوورەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ بیرە نەوتی ژمارە 87 لە گوندی سێبیران لە سنووری قەرەچوغ، سەر بە شارەدێی سەرگەڕان، لەڕێگەی بۆمبێکی چێنراو تەقێندرایەوە".

گوتیشی: "بیرەکە ئاگری نەگرتووە، بەڵام بۆریەکە شکاوە و نەوتێکی زۆری لێدەڕواو بەناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە".

بەرهەمی رۆژانەی ئەو بیرە نزیکەی 1500 بەرمیل نەوتە و هەناردەکردن تێیدا راگیڕاوە، زیانی رۆژانەشی 105000 دۆلارە.

دیمەنی بۆریە نەوتەکە دوای تەقاندنەوە
دیمەنی بۆریە نەوتەکە دوای تەقاندنەوە
دیمەنی بۆریە نەوتەکە دوای تەقاندنەوە
دیمەنی بۆریە نەوتەکە دوای تەقاندنەوە
دیمەنی بۆریە نەوتەکە دوای تەقاندنەوە
دیمەنی بۆریە نەوتەکە دوای تەقاندنەوە