له ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی به‌نزین له لوبنان 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له لوبنان، كه ئه‌و وڵاته ئێستا به‌ده‌ست كه‌می سووته‌مه‌نی و خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنێت، 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ته‌رمی زۆربه‌یشیان بووه‌ته خه‌ڵووز و ناناسرێنه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی ئه‌لته‌لیلی عه‌كاری لوبنان روویداوه، كاتێك ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دوای تانكه‌رێكی به‌نزین كه‌وتوون، له ئاكامدا تانكه‌ره‌كه وه‌رگه‌ڕاوه و دوای كه‌مێك له رووداوه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 79 كه‌سیش بریندارن.
له دوای رووداوه‌كه، گرته‌ی ڤیدیۆیی باوكێكی لوبنانی بڵاوبووه‌ته‌وه كه به‌هۆی رووداوه‌كه دوو كوڕی گیانیان له‌ده‌ستداوه، به كوڵ ده‌گری و ده‌ڵێت: "كوڕه‌كانم بوونه قوربانی به‌نزین"، ره‌خنه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "خوا سه‌ركه‌وتووتان نه‌كات كه وڵاته‌كه‌تان به‌و ده‌رده بردووه".
لوبنان به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆییه سیاسییه‌كانه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌توانراوه حكومه‌ت پێكبهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه قه‌یرانی ئابووری و سووته‌مه‌نی قووڵ له‌و وڵاته سه‌ری هه‌ڵداوه و ئێستا خه‌ڵك نۆره بۆ نان ده‌گرن كه نرخه‌كه‌ی هه‌رزانتره و پاڵپشتی ده‌زگاكان وه‌رده‌گرێت.
Massive explosion in #Akkar
— Rami Deeb (@ramideeb) August 15, 2021
90 dead
200+ injured
0 prosecuted
Yes those are bodies burning that you're seeing.
Welcome to the hell that Lebanon has become. #عكار #لبنان pic.twitter.com/xJFBfsjMJ5
A father lost his children in the bloody explosion of Akkar due to corruption, storage and smuggling of gasoline.#Lebanon #Akkar #لبنان #البنزين #عكار #التليل #أنفجار_عكار #الفساد #عكار_تنزف pic.twitter.com/uLxho9Xwdr
— Hayel Khazaal (@HayelKhazaal) August 15, 2021