باوكێك بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ كچه‌كه‌ی زیندانی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا رایانگه‌یاند، پۆلیسی دیمه‌شق كچێكیان ئازاد كرد، كه باوكی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له ژوورێكدا زیندانی كردووه و رێگه‌ی نه‌داوه بێته ده‌ره‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا ئاشكرای كرد، پۆلیس له ناحیه‌ی عه‌رتوز له دیمه‌شق زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه، كه باوكێك كچی خۆی له ژوورێكی ژێرزه‌ویدا زیندانی كردووه، به بیانووی ئه‌وه‌ی كچه‌كه نه‌خۆش بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پۆلیس كچه‌كه‌یان له ژێرزه‌وییه‌كه له ژوورێكدا دۆزیوه‌ته‌وه و دواتر ئازادیان كردووه، كچه‌كه ماندووبوونی ده‌روونی و جه‌سته‌یی پێوه‌دیاربووه، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كچه‌كه كراوه، دواتر بۆ نه‌خۆشخانه گوزراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پیاوه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه، ئه‌و باوكه دانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ "نور"ی كچی زیندانی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تۆمه‌تباره‌كه سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت و كچه‌كه چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت.
د.ی