كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، له چوارچێوه‌ی ئاگادارییه‌ك، قوتابییان و خوازیاران و پێشكه‌شكاران، ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان هه‌یه، له به‌شه‌كانی:
1ـ به‌شی شێوه‌كاری له لقه‌كانی،(دیزاین، وێنه‌كێشان، په‌یكه‌رسازی و سیرامیك)
2ـ به‌شی موزیك
3ـ به‌شی سینه‌ما و شانۆ، له لقه‌كانی (سینه‌ما ، شانۆ)
با سه‌ردانی یه‌كه‌ی تۆماری كۆلیژ بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم له ڕێكه‌وتی (16/8/2021) تا (9 / 9 /2021).
ڕێنماییه‌كان:
1ـ ده‌رچووی (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، یان ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.
2ـ ده‌رچووی ئاماده‌یی(زانستی و وێژه‌یی) بۆ ساڵی خوێندنی (2018 ــ 2019) و (2019 ــ 2020) و (2020 ـ 2021).
3ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2020 ــ 2021).
4ـ كۆنمره‌ی ده‌چوون بۆ ئاماده‌یی(60) و بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان (65) كه‌متر نه‌بێت. 5ـ ده‌رچووی په‌یمانگه ناحكوومییه‌كان به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.
6ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵانی پێشوو به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.
7ـ تاقیكردنه‌وه‌ی توانست و كارامه‌یی له كۆلیژ ئه‌نجام ده‌درێت، ڕێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له (12/ 9 /2021) ئه‌نجام ده‌درێت.
8ـ تاقیكردنه‌وه‌كانی توانست ته‌نیا پراكتیكین، هیچی تیۆری تێدا نییه.
ك.ب