ئه‌م هه‌واڵه هانده‌رانی ریال مه‌درید دڵخۆش ده‌كات
ئیملیۆ پۆتراگینیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه یانه‌كه‌یان خواستی بۆ كڕینی مباپێ هه‌یه، به‌ڵام ڕێز له پاریس سانجێرمان ده‌گرین.
له‌مباره‌یه‌وه پۆتراگینیۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌به‌ر ڕێزی پاریس سانجێرمان نامانه‌وێت زۆر قسه له باره‌ی كلیان مباپێ بكه‌ین، چونكه ئه‌و یاریزانه ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ریال مه‌دریده‌وه نییه، ده‌شڵێت: به‌ڵام شتێكی ئاشكرایه ریال ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه 22 ساڵانه ده‌كات كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.
كلیان مباپێ كه شه‌وی رابردوو له خولی فه‌ره‌نسا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڵێك و 2 ئاسیستی كرد، به‌ڵام هانده‌ران به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه فیكه‌ی ناڕه‌زاییان له دژی لێ دا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا ناسڕ خلێفی ئۆفه‌رێكی 6 ساڵی پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه كردووه و مووچه‌كه‌شی هاوتای نێیمار لێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت بڕوات و گرێبه‌سته‌كه‌شی نوێ ناكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌و دوو رۆژه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ رازیكردنی كلیان مباپێ تا ئۆفه‌ره‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر شكستی هێنا، راسته‌وخۆ ده‌رگای گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه مباپێ نه‌فرۆشێت، له هاوینی داهاتوو ده‌بێت به خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری بێت.