مێسی له پێناو مۆندیال پاریس سانجێرمانی هه‌ڵبژارد؟
له راپۆرتێكدا ورده‌كاری له باره‌ی هۆكاری رۆیشتنی مێسی بۆ پاریس سانجێرمان ده‌خرێته‌ڕوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه مێسی له پێناو مۆندیالی 2022 پاریسی هه‌ڵبژاردووه نه‌ك له‌به‌رخاتری نێیمار و پاره.
بۆچی مێسی پاریسی هه‌ڵبژارد؟
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی، رۆیشتنی مێسی بۆ پاریس سانجێرمان، په‌یوه‌ندی به پاره و نێیمار نه‌بووه، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كی مێسی له‌م گرێبه‌سته ته‌نیا مۆندیال بووه.
مێسی دوای بردنه‌وه‌ی كۆپا ئه‌مریكا، زۆرینه‌ی هه‌واداران و چاودێران پێیانوابوو ئێستا ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی مۆندیالیش له‌به‌رده‌م مێسی و ئارجێنتینا هه‌یه و ئێستا مێسی له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پاریسه‌وه ئه‌و نازناوه‌شی كردووه‌ته ئامانج!
سه‌رچاوه‌كان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه زۆر هۆكار ده‌خه‌نه‌ڕوو كه مێسی له‌به‌رخاتری مۆندیال هاتووه‌ته پاریس.
یه‌كه‌م: وڵاتی قه‌ته‌ر میوانداریی مۆندیالی 2022 ده‌كات و سه‌رۆكی پاریس سانجێرمانیش قه‌ته‌رییه، له بنه‌ڕه‌تیشدا میوانداریكردنی ئه‌و مۆندیاله له‌لایه‌ن قه‌ته‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بڕیارێكی سیاسی بوو، ئه‌وه‌نده وه‌رزشی نه‌بوو، بۆیه مێسی ده‌یه‌وێت هاوڕێیه‌تی ناسڕ خلێفی بقۆزێته‌وه بۆ كاركردن و كارئاسانیكردنی بۆ بردنه‌وه‌ی مۆندیال، به‌وپێیه‌ی ئێستا خلێفی یه‌كێكه له كاریگه‌رترین و گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی بازرگانی و وه‌رزشی له جیهاندا و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یوێفا و فیفا دا هه‌یه.
دووه‌م: مێسی بۆیه پاریسی هه‌ڵبژارد، چونكه ژماره‌یه‌ك هاوڕێی ئارجێنتینی له‌و یانه‌یه یاری ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش مێسی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ دی ماریا و پاریدیس دروست ده‌كات و ده‌بێته ئاماده‌كارییه‌كی باش بۆ مۆندیالی 2022 كه ته‌نیا شازده مانگیان بۆ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و مۆندیاله له‌به‌رده‌مه.
سێیه‌م: مێسی ده‌یویست پێش ئه‌وه‌ی مۆندیال ده‌ستپێبكات كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار و ته‌ندروست بۆ خۆی ساز بكات، به‌تایبه‌تی له ڕووی ده‌روونییه‌وه، له بارسێلۆناش دۆخه‌كه ئاڵۆز و ناجێگیر بوو، لاپۆرتاش هاتبووه سه‌ر ماڵێكی وێران و راستگۆش نه‌بوو، بۆیه باشترین شوێن بۆ جێگیربوونی ده‌روونی و جه‌سته‌یی پاریس بوو كه ژماره‌یه‌ك هاوڕێی لێ بوو، جگه له‌وه‌ش یانه‌كه خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌شه.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 778 یاری كرد، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی تۆمار كرد، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا، ریكۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین هاتریك و زۆرترین گۆڵ به لێدانی راسته‌وخۆ و خاوه‌نی زۆرترین ئاسیستی له‌و یانه‌یه نووسییه‌وه، له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی ئازاد به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان.