پێشبینییه‌كانی مانگی رابردووی جۆ بایدن له‌باره‌ی ئه‌فغانستیان راست ده‌رنه‌چوون
K24- هه‌ولێر:
له 8ی مانگی رابردوو، دوای بڕیاری جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا په‌یامنێری یه‌كێك له میدیاكان ژماره‌یه‌ك پرسیار ئاراسته‌ی بایدن ده‌كات و سه‌رجه‌میان له‌باره‌ی سیناریۆكانی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له‌و وڵاته، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ئه‌فغانستان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، ته‌واوی وه‌ڵامه‌كانی بایدن پێچه‌وانه ده‌رچوون.
ناوه‌ڕۆكی پرسیاری رۆژنامه‌نووسه‌كه و وه‌ڵامه‌كانی جۆ بایدن:
ریپۆرتەر: ئایا تاڵیبان دەست بەسەر ئەفغانستاندا دەگرێت؟
بایدن: نەخێر، چونکە سوپایەکی 300 هەزاری پڕ چەکی ئەفغانی هەیە. باشترین چەکیان پێیە وەك هەر سوپایەکی دیکە لە جیهان، هێزی ئاسمانیان هەیە، لەبەرامبەر 75 هەزار چەکداری تاڵیبان، بۆیە ئەوە روونادات.
ریپۆرتەر: بەرێز سەرۆك، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی دەزگا هەواڵگرییەکانتان، حکومەتی ئەفغانستان لە لێواری رووخاندایە..
بایدن: ئەوە راست نیە..
ریپۆرتەر: دەکرێ بۆمان روونبکەیتەوە دەزگا هەواڵگرییەکان چی‌یان پێگوتووی، ئایا حکومەتی ئەفغانستان هەرەس دێنێت یان نا؟
بایدن: ئەوە راست نیە، ئەوان نەگەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامە...
ریپۆرتەر: ئەی ئاستی متمانەیان تا چەندە و تا چەند دڵنیان کە ئەوە روونادات؟
بایدن: پێویستە حکومەتی ئەفغانستان و سەرکردەکانیان یەکبگرن، بەڕوونی ئەوان هەموو توانایەکیان هەیە بۆئەوەی پارێزگاری لە حکومەتەکەیان بکەن.
ریپۆرتەر: ئایا هیچ لێکچونێك دەبینی لەنێوان ئەم کشانەوەیە و کشانەوە لە ڤێتنام، وەك هەندێك کەس هەستی پێدەکەن؟
بایدن: نەخێر، لێکچوونیان سفرە. ئەوەی لە ڤێتنام هەبوو هەموو لیواکان هاتنە ناو دەروازەکانی باڵیۆزخانەوە، 6 لیوا بوون ئەگەر هەڵە نەبم. بەڵام تاڵیبان سوپای باکووری ڤێتنام نیە، ناکرێ لەڕووی تواناشەوە بەراوردیان بکەی. لەهیچ دۆخێک‌دا نابینن خەڵکی لە سەربانی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکاوە لە ئەفغانستان ببرێن... ئەمە هیچکات بەراورد ناکرێت..
بایدن: پرسیارەکە ئەوەیە لێرە بەدواوە بۆ کوێ دەچن؟ هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە، بەڵام ئەوەی کە تاڵیبان دەست بەسەر هەموو شتێکدا بگرێت و هەموو وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکات، هیچکات روونادات...
بۆ بینینی گفتوگۆی نێوان رۆژنامه‌نووسه‌كه و جۆ بایدن كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه
H.B