سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی دەكات

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی ئه‌مڕۆ دووشەممە (16ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

سه‌رۆك بازانی پێشوازی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی و شاندی یاوه‌ری كرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد