لاپۆرتا بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ندان زانیاری دركاند
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێرشێكی توندی كرده سه‌ر بارتۆمیۆی سه‌رۆكی پێشوو و گوتیشی: په‌شیمان نیم له ده‌ستبه‌رداربوون له لیۆنێل مێسی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 ئابی 2021، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تایبه‌تی ساز كرد كه 2 كاتژمێر له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان قسه‌ی كرد و باسی دۆخی خراپی تیه‌كه‌ی كرد.
لاپۆرتا به ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: یانەی بارسێلۆنا ملیارێک و 350 ملیۆن یۆرۆ قەرزارە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئەگەر لالیگا نەرمی بنواندبا دەمانتوانی گرێبەستی مێسی نوێبکەینەوە، بەڵام درۆیان لەگەڵ کردین، ئێستاش په‌شیمان نیم له ده‌ستبه‌رداربوون له مێسی، چونكه بارسێلۆنا له سه‌رووی هه‌موو كه‌سێكه.
لاپۆرتا ده‌شڵێت: بارتۆمیۆ پیاوێكی درۆزنه، یانەی بارسێلۆنای وێرانکرد، پێشتر ئەنجومەنی للایگا ئاگاداری کردبوونەوە مووچەی یاریزانەکانیان زۆرە کەچی چوو بوون مووچەی یاریزانەکانیان هێشتا زیاتر کردبوو.
لاپۆرتا گوتیشی: کەس نازانێت چی بەسەر ئەو 222 ملیۆن یۆرۆیە هات کە لە فرۆشتنی نێیماردا دەستکەوت، بە خێرایی هەموو پارەکە تەخشان و پەخشان کراوە، تا ئێستا ناوی ئەگوێرۆمان لە لیستی نوێی یانەکەمان تۆمار نەکردووە، هیوادارین ئەستێرەکانی دیکەش هاوشێوەی پیکێ رازی بن مووچەکانیان کەم بکرێتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، خوان لاپۆرتا ڕایگه‌یاند كه چه‌ندان ئۆفه‌ریان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كانیان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ئێمه ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كانمان نابین، به‌تایبه‌تی پێدری، ئانسۆ و دی یۆنگ كه ئێستا خواستێكی زۆریان له‌سه‌ره.