زانایه‌كی نزیك له سیستانی: كاركردن دژی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات خیانه‌ته
K24 – هه‌ولێر:
شێخ حه‌مید ئه‌لیاسری، گه‌وره زانای شیعه مه‌زهه‌بی عێراق، له گوتاری یادی عاشوڕا، رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق كار ده‌كه‌ن، ده‌جال و خائین و خۆفرۆشن.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه، نزیكه له عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، راشیگه‌یاند، ئێران به‌رده‌وام ده‌ست له‌كاروباری عێراق، وه‌رده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر قبووڵ بكرێت، خیانه‌ته.
ئه‌لیاسری، روونیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و رێنمایی و ئامۆژگارییانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاڕاسته ده‌كرێن، ئیمامی حوسه‌ین، ره‌زای خوای لێبێت، له‌گه‌ڵی نیه و ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌و كاره‌ش بكات، خائینه، ئێمه ره‌تی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وانه ده‌كه‌ین، ترسیشمان له‌و ئاڕاسته‌یه هه‌یه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب