"200 به‌رپرسی ئه‌فغانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته رایانكردووه"
K24- هه‌ولێر:
تاریق فه‌رهادی، راوێژكاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی راكردووی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، 200 به‌رپرسی پێشووی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ غه‌نی رایانكردووه.
فه‌رهادی گوتیشی: دوای راكردنی له ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی بوو به یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی پێشووی وڵاته‌كه‌یان. هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "تاڵیبان ئێستا ئه‌مری واقعه و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه فه‌رمانڕه‌وایی وڵات ده‌كات" و گوتی: "پێویسته سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان له ده‌وحه بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی وڵات بگرنه ئه‌ستۆ".
رۆژی یه‌كشه‌ممه غه‌نی رایگه‌یاندبوو، "ئه‌و بۆیه وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هاتنی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆ ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له كابولی پایته‌خت، خوێنڕشتن روونه‌دات".
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، غه‌نی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی جێ نه‌هێشتبا، گیانی ملیۆنان دانیشتوانی كابول ده‌كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به شوێنی مانه‌وه‌ی ئێستای بكات.
جێگای ئاماژه‌یه، رۆژی یه‌كشه‌ممه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان چوونه ناو شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تییان كۆنترۆڵ كرد، ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته وڵاته‌كه‌ی جێهێشت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی نوفوستیی رووسی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له كابول بڵاویكرده‌وه، ئه‌شرف غه‌نی له‌كاتی راكردنی 4 ئۆتۆمبێلی پڕ له پاره‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبووه فڕۆكه‌خانه و پاره‌كانی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كان گواستبووه‌وه ناو فڕۆكه‌یه‌كی هێلیكۆپته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، به‌ڵام به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، شوێنی هه‌موو ئه‌و پاره‌یه له‌ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه نه‌بووه‌وه، بۆیه به‌شێك له‌و پارانه له فڕگه‌ی هه‌ڵفڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان له فرۆكه‌خانه‌كه به‌جێهێشت.
H.B