نیویۆرك تایمز: بایدن برینه‌كه‌ی قوڵتر كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌یڤید سانجه‌ر، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، له كۆشكی سپی و كاروباری ئاسایش، له رێگه‌ی وتارێكیدا، رایگه‌یاند، له مێژوو تۆمار ده‌كرێت، كه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی، له‌سه‌ربانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، هاوار بكات، رزگارمان بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، بایدن برینه‌كه‌ی قوڵتر كرده‌وه، چونكه كۆنتڕۆڵكردنی رێژه‌ی %90 خاكی ئه‌فغانستان، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان، هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، بوو.
ده‌شڵێت، بایدن چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، كه كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابول، له رێگه‌ی (سه‌ربانه‌كان) و ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه، خۆیان رزگار بكه‌ن و رابكه‌ن.
ئاماژه‌یپێكردووه، داڕمانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌فغانستان، سه‌یر بوو، ئه‌مه بووه راستی، به‌ر له هاتنی 11 سێپتێمبه‌ر، تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ئه‌فغانستان، ده‌گرێته ده‌ست.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌مه‌ریكا له رزگاركردنی وه‌رگێره‌كان، هه‌ره‌سی هێنا، كه رۆژانێك هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكایان كرد.
نووسه‌ر ده‌شڵێت، ئیداره‌ی بایدن پێان وابوو، كاتی ئه‌وه‌یان ده‌بێت تا كارمه‌نده‌كان و وه‌رگێره‌كان رزگار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش پێشبینی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، بوو، دواجار سوپای ئه‌فغانی (به‌ریز) هه‌ڵده‌وه‌شانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی گووللـه‌یه‌ك، بته‌قێنن، رایانكرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بایدن ناوی ده‌چێته مێژووه‌وه، كه سه‌رپه‌رشتی خراپترین كاری كرد، له چوارچێوه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكایی، له ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز
ك.ب