وه‌زاره‌تی رۆشنبیری په‌خشی ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ناوخۆیی راده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی یاسای چاپ و بڵاوكردنه‌وه و گوێنه‌دان به رێنماییه‌كانی پیشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی خێرخوازی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڕیاریدا، په‌خشی ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ناوخۆیی رابگرێت.
به‌شی یاسایی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێكی كارگێڕیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركرد و واژووی شێروان عه‌وڵا خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی به وه‌كاله‌ت به‌سه‌ره‌وه‌یه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه: ئاماژه به نووسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر، ژماره (607) له رێكه‌وتی 9/8/2021 و دوای چه‌ندین جار ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كانی (ته‌سه‌وف، خێزان، ئاسمان، رۆژ، داهێن) و سه‌پێچیكردنی رێنماییه‌كانی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی خێرخوازی. پاڵپشت به مادده‌ی پێنجه‌م له خاڵی دووه‌م، بڕگه‌ی (1) له رێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2014ی رێكخستنی فریكوێنسی سپه‌یس له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه دران:
1- راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی ناویان له‌سه‌ره‌وه هاتووه.
2- ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B