ئهنگێلا مێرکڵ: خوێنی ئەو سەربازانەی لە ئەفغانستان رژا بەفیڕۆ چوو
K24- ههولێر:
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: خوێنی ئەو سەربازانەی لە ئەفغانستان رژا بەفیڕۆ چوو و بەشداری خەمی کەسوکاریانم".
دوای ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە ئەفغانستان و کابوڵ بەتایبەتی لەکاتی پرۆسەی کشانەوەی هێزهكانی ئەمریکا و ناتۆ هاتە ئاراوە وڵاتان رەخنە لە پلانی کشانەوەی ئەمریکا دەگرن. مێرکڵ دەڵێ: مێرکل ئەو ئامانجەی لە ئەفغانستان پلانی بۆ دانرابوو وەک پێویست سەرکەوتوو نەبوو و ئامانجەکەش وەک ئەوەی دەخوازرا بەدەست نەهات
مێركڵ له درێژهی گوتهكانیدا جهختی كردهوه، "ئێستا ئەلقاعیدە ناتوانێ چیتر لە ئەفغانستانەوە هێرش بکاتەسەر ئەمهریکا، وەك ئەوەی لە 11ی سێپتێمبەر کردیان، بەڵام ئەوەی بەدوایدا هات و ئەوەی روویدا وەك ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو سەرکەوتوو نەبوو و بەدەستیش نەهات".
مێركڵ دووپاتیكردهوه، "من بەشداری خەمی خێزان و کەسوکاری ئەو سەربازانەم، كه لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستدا، وەك دیارە خوێنیان بە فیڕۆ چوو".
H.B