پیاوێك 40 ساڵه خۆی نه‌شووشتووه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی نیوزله‌ندی ماوه‌ی 40 ساڵه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه خۆی نه‌شتووشتووه، هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵیداوه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام سوودی نه‌بووه و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵیدا راهاتووم.
رۆجه‌ر هایوارد، ته‌مه‌نی 54 ساڵه، چیرۆكی ئازاره‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه و بۆ ماڵپه‌ڕێ "nzherald" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئازارێكی زۆرم چه‌شتووه به‌هۆی هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر ئاو، هه‌ر كاتێك دڵۆپێك ئاو به‌ر جه‌سته‌م بكواتبا، تووشی خوارن (خورشت)ێكی زۆر ده‌بووم، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گه‌نه‌وه بوو نه‌متوانیوه بچمه گه‌رماوه‌وه و خۆم بشۆم.
گوتیشی: "كاتێك له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری بووم، به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه چێژم له ژیان ده‌بینی، چالاك بووم، به‌ڵام له‌ناكاو هه‌ست به‌وه كرد، كه هه‌ر كاتێك خۆم ده‌شووشت، تووشی خورشتێكی زۆر ده‌بووم".
رۆجه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جارێكیان دوای خۆشوشتن، هه‌ستیارییه‌كه زۆر هه‌راسانی كرم، به‌په‌له جله‌كانم له‌به‌ركرد و له گه‌رماو هاتمه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌نده حاڵم په‌رێشان بوو، له ماڵ رامكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستیارییه‌م كه‌مببێته‌وه، وا هه‌ستم ده‌كرد، هه‌ستیاری هێرش ده‌كاته سه‌ر جه‌سته‌م.
رۆجه‌ر، چه‌ندین جار هه‌وڵیداوه چاره‌سه‌ری ئه‌و ئازاره‌ی بكات و روونیكرده‌وه، چه‌ندی جۆر مه‌رهه‌م و سابوون و ده‌رمانی پزیشكیم تاقیكرده‌وه، به‌ڵام هیچ شتێك له‌وانه‌ی سوودی نه‌بوو.
روونیشكرده‌وه، به تێپه‌ڕبوونی كات له‌وه راهاتم كه جه‌سته‌م نه‌شۆم، به‌ڵام چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌م پاك ده‌كه‌مه‌وه.
رۆجه ماوه‌ی 40 ساڵه به‌ده‌سته ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام خۆی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی گونجاندووه و تا راده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بیركردووه خۆی بشوات.
د.ی