کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز: کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگەڕێنەوە ریال مەدرید

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کارلۆ ئەنچیلۆتی دەیەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە ریال مەدرید و داوای لە فلۆرێنتینۆ پێرێز کردووە هەموو هەوڵێک بدات ئەم مانگە هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە بگەڕێنێتەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ئیدۆ ئەگێری رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی کە هاوڕێیەکی نزیکی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی دەیەوێت بەهەرشێوەیەک بێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە ریال مەدرید، تەنانەت راهێنەرەکەی ریال مەدرید پەیوەندیی بە کەسە نزیکەکانی دۆن و زۆربەی یاریزانەکانی مێرێنگیش لە ژووری جلگۆڕین حەز دەکەن دۆن بگەڕێتەوە یانەکەیان.

ئەنچیلۆتی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە و دوای دەستبەکاربوونی وەکو راهێنەری ریال مەدرید لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆوە پیرۆزبایی لێکرا، کە پێشتر لە ریال مەدرید بەیەکەوە نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت ئەم هاوینە کیلیان مباپێ بگوازێتەوە ریزەکانی و زیاتر ئارەزوو دەکات مباپێ بگوازێتەوە نەوەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە هاوینی 2018 ریال مەدریدی بەرەو یۆڤێنتۆس بەجێهێشت.

تۆماس رۆنسێرۆ رۆژنامەنووسی مەدریدی ئاشکرایکردووە، ئێستا فلۆرێنتینۆ پێرێز هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە مباپێ بگوازێتەوە ریزەکانی و تەنیا بیر لە گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە فەرەنسییە دەکاتەوە.