باشترین پێكهاته‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنز لیگ ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌روووپا (یوێفا) به فه‌رمی باشترین پێكهاته‌ی چامپیۆنز لیگی بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 دیاریی كرد كه 18 یاریزان له‌خۆ ده‌گرێت. له پێكهاته‌كه‌دا سه‌ره‌ڕی ماڵئاوایی كردنی بارسێلۆنا له قۆناخی پێشكۆتایی، به‌ڵام به 3 یاریزان له پێكهاته‌كه‌دا به‌شداره.
گۆڵپارێز: (ئۆبلاك ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)، (مانوێل نویه‌ر ـ بایرن میونشن).
به‌رگریكاران: (دیێگۆ گۆدین و خوان فران ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)، (مارسیلۆ و رامۆس ـ ریال مه‌درید)، (تیاگۆ سیلڤا ـ پاریس سانجێرمان).
ناوه‌ڕاستكاران: (گابی و كوكی ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)، (مودریچ و كرووس ـ ریال مه‌درید)، (ئه‌ندرێس ئینیێستا ـ بارسێلۆنا).
هێرشبه‌ران: (لیۆنێل مێسی و لویز سوارێز ـ بارسێلۆنا)، (لیڤاندۆڤسكی ـ بایرن میونش)، (ئانتوان گریزمان ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)، (كریستیانۆ و گاریس به‌یل ـ ریال مه‌درید).