ره‌وشی ژن به‌ر له درووستبووی تاڵیبان چۆن بووه؟
K24 - هه‌ولێر:
به‌ر له درووستبوونی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ژنه ئه‌فغانییه‌كان له‌ژێر مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ نه‌بوون، یاسا رێگرنه‌بووه له چوونه ده‌ره‌وه‌یان له ماوڵه‌وه به‌بێ هاوه‌ڵی نێر، ژنانی ئه‌فغانی ئه‌و كات ده‌یانتوانی خاوه‌نی پیشه‌ی خۆیان بن و له دامه‌زراوه‌كاندا كاربكه‌ن، مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له له زانكۆكاندا بخوێنن، له بازاڕدا فرۆشتنی جلی مۆده ئایی بوو، ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه و شوێنه گشتییه‌كان بۆ ژن قه‌ده‌غكراو نه‌بووه.
هێشتا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گه‌شه‌ی نه‌كردبوو، كه ژنانی ئه‌فغانی به‌پێی یاسا پارێزگاری‌یان لێده‌كرا، هه‌موو مافێكیان له كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان هه‌بوو، ژنانی ئه‌فغانی له له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو مافی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ده‌نگ بده‌ن، له سه‌ره‌تای سه‌شته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌گوێره‌ی ده‌ستوور دادپه‌روه‌ری بۆ ژن مسۆگه‌ر كرا، ئه‌و كات كه‌شێكی دیموكراتی كرانه‌وه له وڵاته‌كه په‌یڕه‌و ده‌كرا.
ئه‌وكات ژنان له په‌ره‌پێدانی وڵات به‌شدارییان ده‌كرد، له ساڵی 1977 رێژه‌ی له په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان زیاتر له 15% بووه، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان له‌سه‌ره‌تای نه‌وته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، 40%ی پزیشكان ئه‌فغانستان ژن بوون، 50%ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی ئه‌فغانی و قوتابیانی زانكۆ ژن بوون، 70%ی مامۆستایان هه‌ر له ژنان بووه.
تا تاڵیبان نه‌هاتبوو و كۆتوبه‌ندی درووستنه‌كردبوو، ژن له ئه‌فغانستان له رێكخراوه مرۆییه‌كاندا چالاكبوون، به‌هاتنی تاڵیبان به‌هری ژنان له‌و وڵاته كپ كرایه‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ئازادكردنی ئه‌فغانستان له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان، كولتووری كۆتبه‌ندی ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی هه‌ر مابوو، به‌ڵام به هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان، جارێكی دیكه ژنان ناتوان به ئازادی بێنه ده‌ره‌وه‌ی و بخوێنن و كاربكه‌ن.
هه‌رچه‌نده تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتیان نه‌مابوو و دوای ئه‌وان "حه‌مید كارازای" ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، كه‌چی كۆمه‌ڵگه‌كه هه‌ر كاریگه‌ری حوكمی تاڵیبانی به‌سه‌ره‌وه مابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه تاڵیبان، جارێكی دیكه ژن ده‌خرێنه‌وه گۆشه‌ی ماڵه‌كانیان.
ماوه‌ی 20 ساڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌فعانستان مانه‌وه و پشتیوانی حكومه‌تی ئه‌فغانیان ده‌كرد و ملیاران دۆلاریان له‌و وڵاته خه‌رج كرد، تا وڵاته‌كه ببوژێته‌وه، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی كتوپڕی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه له شه‌وی 2ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ، ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان درووست كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا تاڵیبان ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد، له 15ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021 كۆتاییان به حكومی "ئه‌شره‌ف غه‌نی" هێنا.
د.ی