بڕیارێكی نوێ بۆ خانمه بێژه‌ره‌كانی ئه‌فغانستان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر مافی ژن له‌و وڵاته هه‌یه، به‌ڵام "میریكا پۆپال"، سه‌رۆكی به‌شی هه‌وڵه‌كان له كه‌ناڵی "تلوع نیوز"ی ئه‌فغانی رایگه‌یاند، خانمه بێژه‌ره‌كانیان له پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
پۆپال له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خانمه بێژه‌ره‌كانمان بۆ په‌خش گه‌ڕانه‌وه".
به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كی كه‌ناڵه‌كه، كه له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، خانمه بێژه‌رێك له په‌خش ده‌ركه‌وته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هیچ رێگرییه‌ك له ده‌ركه‌وتنی خانمه بێژه‌ره‌كه بكات.
We resumed our broadcast with female anchors today.@TOLOnews #Afghanistan pic.twitter.com/YLqtJEYceL
— Miraqa Popal (@MiraqaPopal) August 17, 2021
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا خانمه بێژه‌ر "به‌هشتا ئه‌غاند" چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ "مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌ق حه‌مه‌د"، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كات، له‌باره‌ی ره‌وشی كابول و پشكنینی ماڵ به ماڵی له شاره‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
The #Taliban have allowed women to host television programs,” said Miraka Popal, head of the TOLOnews TV channel.#AfganistanWomen pic.twitter.com/pSbXmEZrWz
— Anonymous Operations (@AnonOpsSE) August 17, 2021
هه‌رچه‌نده تاڵیبان رێنمایی نوێی بۆ ده‌ركه‌وتنی ژنان ده‌ركردووه، به‌ڵام ژنان ناتوانن به‌بێ له‌چك ده‌ربكه‌ون، به تایبه‌تی خانمانی بێژه‌ر، دوایین وێنه‌ش كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتنی په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"یه، كه ناچاركراوه له‌چك بپۆشێت.
د.ی