قاچاخچییه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، دوو قاچاخچی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كه‌نار ده‌ریا له پارێزگای غه‌رناته له باشووری ئیسپانیا رایانده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌په‌له به‌له‌مه‌كه‌یان له كه‌نار ده‌ریادا وه‌ستاند، گه‌شتیاره‌كانی كه‌ناره‌كه هه‌وڵیاندا رێگری له ده‌ربازبوونی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره بكه‌ن.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، كه پۆلیس به‌دوای به‌له‌مێكی پڕ له مادده‌ی هۆشبه‌ره، به‌له‌می قاچاخچییه‌كان به خێرایی به‌ره‌و رووی كه‌نار ده‌ریا له میلیسیا دێت و ده‌وستێت و دوو كه‌س له به‌له‌مه‌كه دێنه خواره‌وه و راده‌كه‌ن.
كاتێك به‌له‌مه به رووی كه‌نار ده‌ریای "دۆن ئیكتراس" ده‌هات، گه‌شتیاران به درێژایی كه‌ناره‌كه خه‌ریكی به‌سه‌ربردنی كات بوون، له‌ناوكاو خه‌ڵكه گوێبیستی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس بوون.
دوای راكردنی دوو قاچاخچییه‌كه، گه‌شتیارانی كه‌نار ده‌ریاكه به‌دوای ئه‌و دوو تۆمه‌تباره راده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگری له ده‌ربازبوونیان بكه‌ن، هه‌ر له كه‌نار ده‌ریادا به‌ر له پۆلیس خه‌ڵكه‌كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانیان ده‌ستگیركرد.
دوای چه‌ند خوله‌كێك پۆلیس دێت و ئه‌و كه‌سه له‌ژێر ده‌ستی خه‌ڵكه ده‌رده‌هێنێت، دواتر قاچاخچی دووه‌میش له نزیك كه‌ناره‌كه ده‌ستگیرده‌كرێت، هه‌ر چه‌نده پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌له‌مه 700 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدابووه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی روونیبكه‌نه‌وه ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه له كوێوه هاتووه و به‌ره‌و كوێ ده‌بردرا.
Gracias a la colaboración ciudadana el Servicio Marítimo y Seguridad Ciudadana de la @guardiacivil de #Granada consiguen detener a los narcotraficantes de una narcolancha.
— Jucil Nacional (@jucilnacional) August 14, 2021
Gracias a todos, porque sin vosotros, no sería posible.#ServirYProteger #EquiparacionYa pic.twitter.com/gtCWHXGzaJ
د.ی