ئه‌و یاریزانانه‌ی پاڵێوراون بۆ درێسی ژماره 10ـی بارسێلۆنا
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی یانه‌ی بارسێلۆنای جێهێشت، هێشتا درێسی ژماره 10ـی ئه‌و یاریزانه نه‌دراوه‌ته هیچ یاریزانێك، ئه‌نجوومه‌نی لالیگاش رێگه نادات بارسێلۆنا ئه‌و درێسه هه‌ڵبگرێت، بۆیه چه‌ندان یاریزان له بارسێلۆنا بۆ وه‌رگرتنی درێسی ژماره 10ـی مێسی پاڵێوراون.
پێشتر به‌شێك له هانده‌ران داوایان له بارسێلۆنا كرد بوو وه‌كو رێزێك بۆ ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌ی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ده‌ستیهێناوه، درێسی ژماره 10 بۆ ئه‌مساڵ نه‌درێته هیچ یاریزانێك.
دواتر ئه‌نجوومه‌نی لالیگا هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند به‌پێی یاسای خوله‌كه رێگه به هیچ یانه‌یه‌ك نادرێت ژماره‌ی درێسی هیچ یاریزانێك هه‌ڵبگیردرێت و ده‌بێت به‌پێی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی دامانناوه ده‌بێت ژماره‌كان بدرێت به یاریزانه‌كان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م یاریزانانه به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی درێسی ژماره 10ـی بارسێلۆنا بپۆشن.
1ـ مێمفیس دیپای: ئه‌م هێرشبه‌ره هۆڵه‌ندییه له‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردووه و به مێسی نوێی بارسێلۆنا دانراوه و چاوی له پۆشینی درێسه‌كه‌ی مێسییه.
2ـ ئانتوان گریزمان: ئه‌م هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه ئێستا له هه‌مان شوێنی مێسی یاری ده‌كات و ده‌یه‌وێت یانه‌كه زیاتر گرینگی پێ بدات و رێزی زیاتری لێ بگرێت و درێسه‌كه‌ی مێسی وه‌ربگرێت.
3ـ ئانسو فاتی: ئه‌م به‌هره‌مه‌نده كه به جێنشینی مێسی ناسراوه و پێشتر مێسی زۆر پشتگیری ده‌كرد و ئێستا له پێكهاته‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا یاری ده‌كات.
4ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ: هاوڕێیه‌كی نزیكی لیۆ مێسیه، له‌م هاوینه بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، ده‌یه‌وێت له دوای رۆیشتنی هاوڕێیه‌كی له بارسێلۆنا به پۆشینی درێسی مێسی ببێته میراتگری ئه‌و یاریزانه.
5ـ فلیپی كۆتینیۆ: ئه‌م یاریزانه به‌رازیلییه هێشتا نه‌یتوانیوه ئاستی خۆی له بارسێلۆنا بسه‌لمێنێت، ده‌یه‌وێت به پۆشینی درێسی ژماره 10ـی بارسێلۆنا له ڕووی ده‌روونییه‌وه باشتر بێت و بگه‌ڕێته‌وه ئاستی جارانی.