وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق: ته‌واوی كه‌مپی ئاواره‌كان له كه‌ركووك داخران
K24 – هه‌ولێر:
ئیڤان فائق جابرۆ، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه گه‌ڕاینه‌وه شاره‌كه‌ی خۆیان، سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووكی كرد، داواشیكرد سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شاره، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌مپی ئاواره‌كان، له سنووری ئیداره‌ی كه‌ركووك، داخران.
وه‌زاره‌تی كۆچی عێراقی، له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاماژه‌یپێكرد، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری و سه‌ربازی و ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامداوه، داوایكردووه كه دۆخی ئه‌و شاره به‌ره‌و سه‌قامگیری بچێت.
روونیشیكرده‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوایكردووه سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، بكرێت، بۆیه سه‌ردانی كه‌ركووك كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك دۆسیه، گفتوگۆ بكه‌ین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، سوپاسی خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركووك كرا، بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی كه له ساڵانی رابردوو له ئاواره‌كان كراوه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی (138) گوند ده‌كرێت، كه به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان، له رووی ژێرخانی خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كان و ماڵی هاووڵاتیان، وێران بوون.
روونیشیكرده‌وه، داوا له رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شاری كه‌ركووك، له رێگای نووژه‌نكردنه‌وه‌ی پێگه گرنگه‌كان و گرنگیدان به ژێرخانی ئابووری و بره‌ودان به پێكه‌وه ژیان، كه كه‌ركووك شارێكی فره نه‌ته‌وه و ئاینه، ده‌بێت هه‌موو لا پێكه‌وه بژین.
سه‌رچاوه: السومریه
ك.ب