تەواوی نەخۆشخانەکانی كۆرۆنا له سلێمانی پڕبوون لە كه‌سانی تووشبوو

K24- سلێمانی:
ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند 50%ی ئەو کەسانەی کە ئێستا لە نەخۆشخانەکەیان پشکنینیی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ئاشکراشیكرد، ئێستا تەواوی قەرەوێلەکانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چاره‌سه‌ركردنی کۆرۆنا لە سلێمانی پڕبوون لە تووشبووانی ڤایرۆسەکە و شوێنی وه‌رگرتنی نه‌خۆشی زیاتریان نه‌ماوه.
ئازاد هەورامی، هۆكاری ئه‌و دۆخه‌شی بۆ كه‌مته‌رخه‌می و پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی گه‌ڕانده‌وه.
H.B