ئه‌ندازیاری جه‌نگی ئه‌فغانستان: خه‌مبارم
K24 – هه‌ولێر:
جۆرج ده‌بلیو بوش، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كه به ئه‌ندازیاری ناردنی هێز بۆ ئه‌فغانستان ناسراوه، له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان روویدا، خه‌مێكی قووڵه.
بووش راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م لۆرا، دیمه‌كانه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌بینین، خه‌مێكی قووڵه بۆ ئێمه، و دڵیشمان لای خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه، كه ساڵانێك بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربوون، بۆ ئه‌مه‌ش قوربانییه‌كی زۆریاندا.
روونیشیكرده‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، گه‌وره‌ترین دوژمنی له‌نێوبرد، نه‌یهێشت رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ش، ئه‌وێ وه‌ك حه‌شارگه‌یه‌ك، به‌كار بێنێ.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ناتوانێت خه‌ونی ئه‌فغانییه‌كان له‌بار ببات، ده‌بێت پاڵپشتی له ئازادی و زانست و هه‌لی كار، بۆ ئه‌فغانییه‌كان، بكات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی بووش، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌فغانستانی په‌یوه‌ست كرد به هه‌ڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له سیاسیی و چالاكوانی ئه‌مه‌ریكایی، كه به‌رده‌وام داوایانده‌كرد سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، بكشێته‌وه.
به‌پێی بۆچوونه‌كانی بالمه‌ر ریپۆرتی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكایی، رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت له ئه‌فغانستان، سه‌ر بكه‌وێت، ئه‌مه‌ی روویدا سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، بوو.
به‌ر له بیست ساڵ، له‌كاتی هێرشه‌كانی ئه‌لقاعیده له (11ی سێپتێمبه‌ر) بۆ سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی له نیویۆرك و په‌نتاگۆن له ویلایه‌تی ڤێرجینیا، جۆرج ده‌بلیو بوش، به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی، سوپای نارده ئه‌فغانستان، بۆ راوه دوونانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده، كه به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانیان خسته ئه‌ستۆی خۆیان.
بوش بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان راماڵی بۆ نێو چیاكان، ده‌ره‌نجامیش ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ش له رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانی له سه‌ر سنووری پاكستان و ئه‌فغانستان، كووشت، حكومه‌تێكی خۆماڵی ئه‌فغانی، به پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ركردایه‌تی حامید كارازای پێكهێنا.
دوای تێپه‌ڕینی بیست ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوانه، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان كه له ده‌وحه، رێكه‌وتن، واشنتن سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌كدارانی تاڵیبان هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ، ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب