راوێژكارێكی پێشووی تره‌مپ: تاڵیبان هه‌رچی ویستی به‌ئاشكرا رایگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌فغانستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كابولی پایته‌خت، كێنێت تیمه‌رمان، راوێژكاری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ، له واشنتنه‌وه بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، بایدن پێی وایه نابێت چیتر سه‌ربازانمان له ئه‌فغانستان به كووشت بده‌ین، ئه‌ویش له رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه تره‌مپ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ساڵی (2020) ئه‌نجامیداوه، كه پێم وایه به‌ره‌و پێشچوونێكی باشه، كه تا ئێستا هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایی نه‌كوژراوه، سه‌رۆك تره‌مپیش ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی ره‌نگڕێژكردووه.
راشیگه‌یاند، له‌نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، كشانه‌وه‌ی مه‌رجدار هه‌بوو، جۆ بایدن ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، هیچ مه‌رجێكی له‌به‌رامبه‌ر تاڵیبان دانه‌نا، كه پێم وایه نه‌یویستووه قه‌یرانی مرۆیی دروست بێت، كه ئێستا ئێمه له‌سه‌ر شاشه‌كان له كابوله‌وه ئه‌وه ده‌بینین.
روونیشیكرده‌وه، پێم وا نیه دانپێدانانێكی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌فه‌رمی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش راسته كه ئه‌فغانستان وڵاته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، ئه‌گه‌ر بته‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان بكه‌ی وه‌ك وڵاتێك، ده‌بێت له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌واكانی قسه بكه‌ی، كه تاڵیبانه، ئه‌و قسه‌یه بۆ سه‌رده‌می سه‌دامیش راست بوو، كه ده‌بینرا كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی حه‌زی به سه‌دام حوسێن نه‌كردووه، به‌ڵام كه بووه به به‌رپرس، ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، پێم سه‌یره كه میلیشیاكانی ئه‌فغانستان هاوكاری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كه‌ن، بۆیه تاڵیبان هه‌رچی ویستی به‌ئاشكرا رایگه‌یاند، هه‌رچی بشڵێت، راستیه، ناشزانین ئایده‌نه‌ی تاڵیبان له‌داهاتوودا چۆن ده‌بێت، بایدن ئاگاداری هه‌موو زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانه.
ده‌شڵێت، تیمی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا، كه باڵیۆزخانه‌كه‌یه‌تی، له كابول داخراوه، داهاتووی ئه‌و دۆسیه‌یه لای جۆ بایدنه، ئه‌و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و تاڵیبان، جه‌ختیكرده‌وه، زۆر سیناریۆ هه‌ن، ده‌گوترێت سووننه و شیعه ناتوانن پێكه‌وه كاربكه‌ن، به‌ڵام له پڕاكتیك ئه‌مه شتێكی دیكه‌یه، سوپای پاسداران كه‌مپی راهێنانیان بۆ چه‌كدارانی تاڵیبان له نێو وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا هه‌بووه، كه چه‌ندین ساڵه ئه‌و كه‌مپه بوونی هه‌یه، واته سوپای پاسداران ده‌مێكه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌بووه، جگه له هه‌ماهه‌نگی بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ته‌واوی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ك.ب