پێنتاگۆن: لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان له پهیوهندی بهردهوامداین
K24- ههولێر:
پێنتاگۆن پشتراستی دەکاتەوە، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان پەیوەندی بەردەوامیان هەیە. جۆن کێربی، گوتەبێژی وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا "پێنتاگۆن" رایگەیاند، فەرماندە سەربازییەکانمان لە فرۆکەخانەی کابول هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ فەرماندەکانی تاڵیبان لە دەرەوەی فرۆکەخانە هەیە. گوتیشی: تا ئێستا تاڵیبان هیچ دەستێوەردانێکی لە پرۆسەی کشاندنەوەی سەرباز و دیپلۆماتکارەکانماندا لە کابوڵ نەکردووە.
ئهم گوتانهی كێربی له میانهی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا هاتوون و ئاشكرایكرد، "بەگوێرەی گفتوگۆکانی ژەنهراڵ مەکێنزی لەگەڵ سەرکردەکانی تاڵیبان لە دهوحە، فەرماندە سەربازییەکانی ئێمە لە فرۆکەخانەی کابول لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ فهرماندە سەربازییەکانی تاڵیبان لە دەرەوەی فرۆکەخانە".
ههورهها جهختی كردهوه، "قسە و گفتوگۆ و پەیوەندی بەردەواممان هەیە لەگەڵ تاڵیبان. با ئەنجامی ئەو هەماهەنگییە ببینین، من ناچمە ناو وردەکارییەکان، چونکە تا ئێستا هیچ جۆرە دەستێوەردانێك لە فرۆکەخانە لەلایەن تاڵیبانەوە بۆ سەر پرۆسەی گواستنەوەی سەرباز و دیپلۆماتکارەمانمان رووینەداوە".
ئاماژهی بهوهشدا، "تا ئێستا ئەو کاتەی بۆ کشانەوەی تەواوی لە ئەفغانستان هەمانە هێشتا تا کۆتایی ئەم مانگەیە، بەڵام لەوانەیە پرۆسەکە خێراتر بکەین و ئەو وادەیە پێش بکەوێت".
H.B