سه‌دان هه‌زار ئێسك له ئه‌شكه‌وتێك دۆزرانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌دان ئێسكی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان له ئه‌شكه‌وتی "ئوم جرسان" دۆزراوه‌یه‌وه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 7 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆكاری كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئێسكانه روونكده‌كاته‌وه، كه ئاژه‌ڵێكی دڕنده ئێسكه‌كانی بۆ ئه‌و ئه‌شكه‌وته هێناوه.
گۆڤاری "Archaeological and Anthropological Sciences" توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتی "ئوم جرسان" بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌ژێر كێڵگه‌یه‌كی بوركانی درێژبووه‌ته‌وه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی "خه‌یبه‌ر" له باكووری رۆژئاوای سعودیه، درێژی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش 1.5 كیلۆمه‌تره.
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كرد، له توێژینه‌وه نوێیه‌كه‌یاندا سه‌دان هه‌زار ئێسكیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه جگه له ئێسكی مرۆڤ، هی 14 جۆر ئاژه‌ڵی جیاوازه، وه‌ك ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان، ئه‌سپ، حوشتر، مشك و سمۆره چه‌ندین ئاژه‌ڵی دیكه‌یه.
بۆ هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئێسكه جیاوازانه، توێژه‌ران روونیانكرده‌وه، پێده‌چێت ئه‌مه له ئه‌نجامی هێرشی "كه‌متیاری هێڵدار بێت"، كه جۆرێكی كه‌متیاره، ئه‌و جۆره كه‌متیاره تامه‌زۆری كۆكردنه‌وه‌ی ئیسكه، بۆ ئه‌شكه‌وت ده‌یانگوازێته‌وه، دواتر به‌كاریانده‌هێنێت و ده‌یداته بێچووه‌كانی.
هه‌رچه‌نده پێده‌چێت چه‌ند ئاژه‌ڵێكی دیكه ئه‌و ئێسكانه‌ی له‌و ئه‌شكه‌وته كۆكردبێته‌وه، به‌ڵام تیمی توێژه‌ران پێیانوایه قه‌باره‌ی به‌ڵگه‌كه ئاماژه‌یه‌كه، كه كه‌متیار ئه‌م كاره‌ی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گورگ نێچیره‌كه‌ی له شوێنی راوكردنه‌كه‌ی ناگوازێته‌وه، رێویش توانای گواستنه‌وه‌ی نێچیری وا گه‌وره‌ی نییه.
توێژینه‌وه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن، كه ئه‌شكه‌وتی "ئوم جرسان" شوێنی مانه‌وه‌ی كه‌متیاری هێڵدار بووه و ده‌توانرێت بڵێن ئه‌شكه‌وته‌كه حه‌شارگه‌یه‌كی كه‌متیاری مێیینه بووه.
له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، ده‌سته‌ی شوێنه‌واری سعودیه له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك زانای شوێنه‌واره‌وه له ئه‌شكه‌وتی "ئوم جرسان" ئاشكرایانكرد، سه‌دان هه‌زار ئێسكی ئاژه‌ڵان و مرۆڤیان دۆزیوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌له‌سه‌ری مرۆڤیشی تێدابووه، كه گومان ده‌كرێت مێژووه‌كه‌ی بۆ به‌ر ئیسلام بگه‌ڕێته‌وه.
ده‌سته‌ی شوێنه‌واری سعودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمێكی گه‌ڕان و توێژینه‌وه، پشكنینی ترشی ناوكی بۆ ئێسكه‌كان ده‌كه‌ن، تا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ئێسكه جیاوازانه بزانن.
د.ی