ئارسێناڵ و بارسێلۆنا دەیانەوێت ئۆبامیانگ و کۆتینهۆ بگۆڕنەوە

فیلیپ کۆتینهۆ و پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ
فیلیپ کۆتینهۆ و پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ

بارسێلۆنا و ئارسێناڵ نزیکن لەبارەی گۆڕینەوەی کۆتینهۆ و ئۆبامیانگ بگەنە رێککەوتن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا و ئارسێناڵ لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ و فیلپیپ کۆتینهۆ بگۆڕنەوە، بارسا دەیەوێت خۆی لە مووچە زۆرەکەی کۆتینهۆ رزگار بکات و بتوانێت هێرشبەرێکی نوێ بگوازێتەوە یانەکەی کە رۆناڵد کومان داوای دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی پێچەوانەی رۆژنامەی سپۆرت رایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک بارسێلۆنا نایەوێت ئۆبامیانگ بگوازێتەوە ریزەکانی و هیچ نیازێکیش لەلایەن بارسێلۆنا و ئارسێناڵ نییە بۆ گۆڕینەوەی ئۆبامیانگ بە کۆتینهۆ.

ئۆبامیانگ تا هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ ئارسێناڵ ماوە و هاوینی رابردوو بلاوگرانا هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە گابۆنییە دا.