لە هەولێر بنکەیەکی پێدانی ڤاکسین بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەرخانکرا

د. دلۆڤان محەمەد: خواستی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین زیادیکردووە
بنکەیەکی وەرگرتنی ڤاکسین
بنکەیەکی وەرگرتنی ڤاکسین

K24 - هەولێر

بنکەیەکی تەندروستی بۆ پێدانی ڤاکسین بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەرخانکرا. بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێریش رایدەگەیەنێت، مانگێکە خواستی هاووڵاتییان لەسەر وەرگرتنی ڤاکسین زۆر زیادبووە.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بنکەیەکی تەندروستیان بۆ ڤاکسینکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەرخانکردووە، بۆ مەبەستی ئاسانکاریکردن بۆیان.

گوتیشی، مانگێکە هاووڵاتییان خواستیان لەسەر وەرگرتنی ڤاکسین زۆر بووە و تاکە رێگەش بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا وەرگرتنی ڤاکسینە، بۆیە بنکەکانی پێدانی ڤاکسینیش زیادکراون.