منداڵێكی هه‌شت ساڵه ده‌یه‌وێت له زانكۆ بخوێنێت
K24 - هه‌ولێر:
باوكی كچه هه‌شت ساڵییه‌كه رایگه‌یاند، كچه‌كه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه و ئاماده‌یه بچێته زانكۆ، به‌ڵام تا ئێستا ناوی له زانگۆی مۆسكۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خێزانه‌كه پێداگری ده‌كه‌ن كچه‌كه‌یان له‌و زانكۆیه بخوێنێت.
ئه‌لیسا تیلیاكوڤا، كچێكی ته‌مه‌ن (8) ساڵییه، دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه، خێزانه‌كه‌ی داواكاریان پێشكه‌ش به زانكۆی مۆسكۆ كردووه، تا كچه‌كه‌یان له‌و زانكۆیه له به‌شی كۆلیژی زانستی ده‌روونی بخوێنێت، به‌ڵام زانكۆكه به خۆڕایی "ئه‌لیسا"ی قه‌بووڵنه‌كردووه.
باوكی "ئه‌لیسا" بۆ "كه‌ناڵی 5"ی رووسیا گوتی: "لیستی ناوه وه‌رگیراوه‌كانی زانكۆكه ناوی كچه‌كه‌مانی تێدانه‌بوو، به خۆڕایی قه‌بووڵ نه‌كراوه، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، به‌پاره وه‌ربگیرێت و بخوێنێت".
زانكۆی مۆسكۆ پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی "ئه‌لیسا تیلیاكوڤا"ی هه‌شت ساڵه وه‌كو قوتابی له زانكۆكه وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر له تاقیكردنه‌وه‌كانی ئاماده‌یی ده‌ربچێت، "ئه‌لیسا"ش له تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌كانی زمانی رووسی، بیركاری، زینده‌ورزانی و كۆمپیۆته‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی كۆلیژی زانستی ده‌روونیی زانكۆی مۆسكۆ سه‌ركه‌وتوو بووه.
د.ی