به‌په‌له.. .ریال مه‌درید یاریزانێكی فرۆشت
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووس له كه‌ناڵی سكای سپۆرتس رایگه‌یاند، ئارسێناڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یشته رێككه‌وتن و مارتین ئۆدیگاردی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
رۆمانۆ رایگه‌یاند ئۆدیگارد به یه‌كجاری ریال مه‌دریدی جێهێشت و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێته یاریزانی ئارسێناڵ و گرێبه‌سته‌كه‌شی 40 ملیۆن یۆرۆ كه‌متری تێچووه.
مارتن ئۆدیگاردی ناوه‌راستكاری لاوی نه‌رویجی 6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به كه‌متر له 3 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ تیپ یه‌كه‌می شایانه ته‌نیا به‌شداریی 11 یاریی كرد، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه نه‌بووه جێگه‌ی متمانه‌ی هیچ راهێنه‌رێكی ریال مه‌درید و هه‌ر وه‌رزه و به‌خواستن ده‌چووه یانه‌یه‌ك، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی له ریال مه‌دریده به كاتی یاریی بۆ یانه‌كانی ڤیتێسی هۆڵه‌ندی و ریال سوسیدادی ئیسپانیا كرد و وه‌رزی رابردووش یاریی بۆ ئارسێناڵ كرد و له 20 یاریی 2 گۆڵ و 2 ئه‌سیستی هه‌بوو.