ته‌ندروستی عێراق: ده‌ستكردن به خوێندن په‌یوه‌سته به رێژه‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، بڵاویكرده‌وه، بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022)، پێویسته وه‌ك سه‌رده‌می پێش كۆرۆنا، قوتابیان و مامۆستایان رۆژانه له پۆل ئاماده‌بن و خوێندن له ناوه‌نده‌كان به‌ڕێوه بچێت، ئه‌م بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین له عێراق، به‌رز بووه‌ته‌وه، پێویست به‌وه ناكات خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام بێت.
له‌مباره‌وه نه‌بیل كازم، وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراقی، روونیكرده‌وه، بۆ ئه‌مساڵ ناوه‌نده‌كانی زانكۆش له ته‌واوی عێراق به‌شێوه‌ی ئاماده‌بوون، ده‌ست ده‌كه‌ن به خوێندن، دوای ئه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی ڤاكسین، به‌رز بووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، ریاز عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عێراق، رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندن، په‌یوه‌ست ده‌بێت به رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مردن به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه، چونكه به پێی توێژینه‌وه‌كانی ته‌ندروستی جیهانی، تا ئێستا ته‌نها ڤاكسین رێگره له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، چاره‌سه‌ری بنبڕی ئه‌و ڤایرۆسه تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: واع
ك.ب