ئه‌شره‌ف غه‌نی: ناچاركرام وڵات به‌جێبهێڵم
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی راكردووی ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی، دوای ئه‌وه‌ی له میرنشینی عومانه‌وه گه‌یشته ئیمارات، كورته وتارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، من ناچار كرام وڵاته‌كه‌م به‌جێبهێڵم و پاره‌م له‌گه‌ڵ خۆم نه‌بردووه و جگه له هه‌ندێك كتێب و جلوبه‌رگ و پێڵاوه‌كانم هیچی دیكه‌م نه‌هێناوه.
پوخته‌ی وتاره‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی
پاسه‌وانه‌كانم منیان دوورخسته‌وه و وتیان جۆرێك له كوده‌تا هه‌یه، پێش ئه‌و واده‌ی دیاركرابوو، تاڵیبان گه‌یشته پایته‌خت.
ئه‌گه‌ر هاتبا له ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بوومایه، خوێن ده‌ڕژا، من ئه‌وه‌م نه‌ده‌ویست. به‌رپرسیارێتیم له ئه‌ستۆ گرت و نه‌ده‌بوو شه‌ڕ رووبدات.
ناچاریان كردم له كابول ده‌ربچم، به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ی تاڵیبان هاتبوونه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به ئه‌فغانی قسه‌یان نه‌ده‌كرد، ده‌یانویست ده‌ستگیرم بكه‌ن.
من له مردن نه‌ده‌ترسام، نه‌مده‌ویست خوێن بڕژێت و ناچاریان كردم له ئه‌فغانستان ده‌ربچم، بۆ ئه‌وه‌ی خوێن نه‌ڕژێت.
ئه‌وان ده‌یانویست بێنه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و ئێمه له‌ناو به‌رن.
ئه‌وانه‌ی ئێمه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن سه‌رۆك كۆمار وڵاتی فرۆشتووه و رایكردووه، ئێوه راستی رووداوه‌كانتان نه‌زانیوه، مه‌لا عومه‌ر قه‌نده‌هاری به‌جێهێشت و ئه‌میر عه‌بدولڕه‌حمان له رابردوودا ئه‌فغانستانی به‌جێهێشت و ئه‌وان دواتر گه‌ڕانه‌وه ئه‌فغانستان و خزمه‌تی گه‌له‌كه‌یان كرد، ئه‌وانه‌ی وتیان سه‌رۆك كۆمار رایكردووه، ئه‌و كه‌سانه هیچ پاساوێكی دیكه‌یان نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت.
من به‌شێك له په‌رتوكه‌كانی خۆم هێناوه، به‌شێك له پێداویستییه‌كانی خۆم هێناوه و ژماره‌یه‌ك نووسراوی سه‌ره‌كیش، له‌و باره‌یه‌وه هیچی دیكه نازانم.
من به جلوبه‌رگ و پێڵاوه‌كانمه‌وه ده‌رچووم و هیچی دیكه‌م نه‌هێناوه. ده‌وترێت پاره‌م بردووه، من هیچ پاره‌یه‌كم نه‌بردووه، به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه هاتووم، گه‌لی ئه‌فغانستان ئاشته‌وایی ده‌وێت.