وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران تایبه‌ت بە پرسی ئاو گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا

كۆبوونەوەی داڕشتن و دانانی بەرنامە بۆ ستراتیژی پاراستنی سامانی ئاو، لە هەرێمی كوردستان، بەڕێوەچوو
كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پرسی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پرسی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند، لە پێناو پاراستنی سامانی ئاو و باشتر بەڕێوەبردنی ئاوی خاوێن لە هەرێمی كوردستان، لەسەر ئاستێكی باڵای پەیوەست بەو سێكتەرە، كۆبوونەوەی داڕشتن و دانانی بەرنامە بۆ ستراتیژی پاراستنی سامانی ئاو، لە هەرێمی كوردستان، بەڕێوەچوو.

راشیگه‌یاند، وەک جێبەجێکردنی راسپاردەی کۆبوونەوەی پێشووی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران، تایبه‌ت بە پرسی ئاو، ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی فراوان، به‌ ئاماده‌بوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزیری كارەبا، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، پارێزگاری هەولێر، پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگاری دهۆك، پارێزگاری هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و ژمارەیەک راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی تایبەتمەند، بەسترا.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی ستراتیژیی بەڕێوەبردنی ئاو كرا، كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خرایە ڕوو.

ك.ب