وەکو وەفایەک بۆ مێسی درێسی ژمارە 10ـی بارسێلۆنا نامێنێت

درێسی مێسی لە بارسێلۆنا
درێسی مێسی لە بارسێلۆنا

بارسێلۆنا درێسی ژمارە 10ـی یانەکەی بە هیچ یاریزانێکی دیکە نادات و ئەم وەرزە کەس ئەم درێسە ناپۆشێت

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئەم وەرزە یانەی بارسێلۆنا درێسی ژمارە 10 بە هیچ یاریزانێک نادات، لەکاتێکدا دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە فیلیپ کۆتینهۆ بەربژێرە بۆ ئەوەی ئەم درێسە بپۆشێت.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، گەرچی بەگوێرەی یاساکانی لالیگا ناتوانرێت هیچ درێسێک لە یانەکە لابدرێت، بەڵام یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ئەم وەرزە ئەم درێسە بە هیچ یاریزانێک نەدات و لە وەرزەکانی داهاتوو بیداتە یاریزانێکی دیکە کە بۆ ماوەی 13 ساڵ لیۆنێل مێسی ئەم دریسەی دەپۆشی و ئەم هاوینە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکەی بەجێهێشت.
رۆژنامەی سپۆرت رایگەیاندووە، تەنانەت ئەگەر کۆتینهۆ لە بارسێلۆناش بمێنێتەوە ئەم درێسەی پێنادرێت و ئەم وەرزە درێسی ژمارە 10 لەناو یاریگاکان نابینرێت، کە ئەم دریسە لە بلاوگرانا تایبەتە و پێش مێسی هەریەکە لە ریڤاڵدۆ و رۆناڵدینهۆ ئەم درێسەیان پۆشیوە.