سبهی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لەسەر دۆخی ئەفغانستان کۆدهبنهوه
K24 - ههولێر:
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هۆشداری سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لە ئەفغانستان دەدات، ناتۆش رایگهیاند، بەهۆی جەنجاڵی لە گەشتەکان لەلایەن هاووڵاتیانی ئەفغانی لە فرۆکەخانەی کابول 17 کەس برینداربوون، سهبارهت بهم پرسه و تێكچوونی دۆخی ئهو وڵاته، سبهی وهزیرانی دهرهوهی وڵاتانی پهیمانی باكووری ئهتڵهسی(ناتۆ)، له برۆكسل كۆدهبنهوه.
وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) سبهی لەسەر دۆخی ئەفغانستان کۆدهبنهوه، كۆبوونهوهكه نائاساییه، و تاوتوێی دۆخی ئاڵۆزی ئهفغانستان، دوای كۆنتڕۆڵكردنی وڵاتهكه له لایهن بزووتنهوهی تاڵیبانهوه، دهكهن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە شاری جەلال ئاباد لە نزیک کابولی پایتەختی ئەفغانستان، خۆپیشاندانی هاووڵاتیان دژی گەڕانەوەی چەکدارانی تاڵیبان بەڕێوەچوو، لانیکەم سێ خۆپیشاندەر کوژراون.
لەلایەکی دیکەوه، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لەئهفغانستان، بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییەکی زۆر لە فڕۆکەخانەی کابول بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی فەرمی وەکو پاسپۆرت، دەرفەت دەقۆزنەوە، لە جێهێشتنی دیبلۆماتکارەکانی وڵاتان، رێگریان بۆ گهشتهكان، دروستکردووە.
ناتۆ لەسەر ئەو پرسە ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەو جەنجاڵی و رێگریانەی لە گەشتە ئاسمانییەکان لە فرۆکەخانەی کابول دروستبوون، زیاتر لە 17 کەس برینداربوون، لەهەمانکاتدا بەرپرسێکی ئەمریکی بە رۆیتەرزی راگەیاند، ئیستا 4500 سەربازی هێزی وڵاتەکەیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابولن.
لەلایەکی دیکە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، رایگەیاند، پێمان وایە گۆڕانکاری لە سیاسەتی بزوتنەوەی تاڵیباندا روویداوە، بەڵام بە گفت نییە و چاوەروانین ئەم گۆرانکارییە بە کردەوە ببینین، ئەوەش بە وازهێنانیان لە بازرگانیکردن بە مادەەی هۆشبەر و دەستهەڵگرتن لە تاوانکاری و گەڕانەوەیان بۆ پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانه، سەبارەت بە مافەکانی ژنان و مافەکانی دیکە.
له لایهكی دیكهوه، تەندروستی جیهانی داوای کردووە، ناردنی خزمەتگوزاریە تەندروستییەکان بۆ ئەفغانستان درێژەی هەبێت، داوای پاراستنی ستافەکانی تەندروستی دەکات.
سهرچاوه: رۆیتهرز
ك.ب