كەسێكی بەڕەچەڵەك سوودانی له به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستگیركرا

K24- به‌رده‌ڕه‌ش:
دوای ئەوەی وه‌زاره‌تی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد، هەرکەسێك كە کاری نوشتە و جادوو بکات دەستگیریان بکەن، دوێنێ ئاسایشی ناحیەی رۆڤیا بەهاوکاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی رۆڤیا، (نەسرەدین سوودانی)ـیان دەستگیر کرد، کە ماوەیەکی زۆرە ئەو ھاووڵاتیە بەڕەچەڵەك سوودانیە، لە ناحیەی رۆڤیا نیشتەجێبووە.
نەسرەدین سوودانی ماوه‌ی 26 ساڵە لە ناحیەی روڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش دەژیت و هاوسه‌رگیریشی ھەر لەم ناحیە لەگەڵ ئافرەتێكی ناوچەكە كردووه.
پێشتر وەكو كەسێكی ئایینی خۆی بەخەڵك ناساندووە و له رێگە كاری نوشتە و جادووه‌وه فێڵی له خه‌ڵك كردووه و لەسەر ئەم كارەی دەستگیركراوە.
H.B