تاڵیبان ده‌ستیكردووه به سوكایه‌تی و لێدان و كوشتن
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دیمه‌نه كاره‌ساتبار و ناخۆشه‌كان له نێو شه‌قامه‌كانی كابول و شاره گه‌وره‌كانی دیكه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه ده‌ستی پێكرد، له‌نێو رووداوه‌كانیشدا رژانی خوێنی ژنان و منداڵان قسه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت.
چه‌كداره‌كانی تاڵیبان له‌نێو شه‌قامه‌كاندا به چه‌كی قورس و سوكه‌وه ده‌گه‌ڕێن، و زۆركات هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه له‌هه‌ناویاندا دێته ده‌ره‌وه، له‌كاتێكدا تاڵیبان به‌ڵێنی دابوو، رژێمێكی سه‌لامه‌ت بێت.
رۆژی 18ی ئاب، دیمه‌نی ترسناكی نێو شه‌قامه گه‌وه‌ره‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ریده‌خه‌ن، كه چه‌كداره‌كانی تاڵیبان بۆ ساتێكیش پشوو ناده‌ن له تۆڵه‌كردنه‌وه و ئازاردانی خه‌ڵك، له‌كاتێكدا رۆژێ پێشتر 17ی ئاب، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا، بۆ هه‌تاهه‌تایه ئاشتی بپارێزێت و (حكومه‌تێكی ئیسلامی پێكه‌وه‌یی) دروست بكه‌ن.
چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌گه‌ڕێن هه‌ر كه‌س ناڕه‌زایی ده‌ربڕێت ده‌چنه ماڵه‌وه و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز چه‌ند فۆتۆیه‌كی دڵته‌زێنی بڵاوكردۆته‌وه: یه‌كێك له‌و فۆتۆیانه ژنێكه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه و له‌هۆش خۆی چووه، خوێن به‌سه‌ر و مل‌و ده‌سته‌كانیدا دێته خواره‌وه له‌كاتێكدا منداڵێكی كه‌مته‌مه‌نیش سه‌رو جه‌سته‌ی له خوێن ئاڵاوه، به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كان هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی تاڵیبان بێیاندراوه له‌نزیك شه‌قامێكی فرۆكه‌خانه‌ی كابول.
یه‌كێكی دیكه له‌و دیمه‌نانه‌ی كه هه‌ژێنه‌ر بوو، ژنێكی بێ هێزی بریندار له‌لایه‌ن دوو پیاوه‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵیگرن و بیگوازنه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كابول كه بۆته شانۆیه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و چه‌ندین چیرۆكی تێدا تۆمارده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی رۆژی 17ی ئاب له‌به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌دا روویدا ره‌نگه سیاسه‌تی تاڵیبان نه‌بێت چونكه تاڵیبان پێشتر به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكییه‌كان دابوو، رێگه بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌كاته‌وه كه بیه‌وێت وڵات جێهێڵێت، كه‌چی ئه‌م ئێواره‌یه به پێچه‌وانه‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كه‌وتنه لێدان و كوشتنی خه‌ڵك.
هه‌روه‌ها به‌پێی سایتی لیژنه‌ی پارێزگاری له رۆژنامه‌نووسان (CPJ) رۆژی 18ی ئاب لیژنه‌كه‌یان داوای له تاڵیبان كردووه كه ده‌ستبه‌جێ كاری هێرشكردنه سه‌ر میدیاكاران و پشكنینی ماڵه‌كانیان كۆتایی پێ بهێنێت، تا به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه و به‌بێ ترس، توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كاری خۆیان بكه‌ن.
له رۆژی كۆنترۆڵكردنی كابوله‌وه تا رۆژی 18ی ئاب، چه‌كدارانی تاڵیبان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی 4 رۆژنامه‌نووس، له‌كاتێكدا كارمه‌ندی ئاژانسه جیهانییه‌كان بوون. له‌نێویاندا ماڵی سێ رۆژنامه‌نووسی ئاژانسی گشتی "دویتشه فیله"ی ئه‌ڵمانی، هه‌روه‌ها دوێنێ 18ی ئاب به‌هه‌مان شێوه چه‌كدارانی تاڵیبان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی (رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و وه‌رگێڕ) كه پێشتر له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ ویسلی مۆرگان كاریكردووه. هه‌موو ئه‌م پێشێلكاراییانه له‌كاتێكدان، زه‌بیحڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆیدا له كابول گوتی: "ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن".
ستیڤان باتله‌ر، رێكخه‌ری به‌رنامه‌ی ئاسیا له لیژنه‌ی پارێزگاری له رۆژنامه‌نووسان داوای كرد، كه پێویسته تاڵیبان پابه‌ند بێت به‌و به‌ڵینانه‌ی داوێتی، ئه‌مه‌ش بۆ رێگه‌دان به ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له وڵاتی ئه‌فغانستان، تا له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن، چونكه گه‌لی ئه‌فغانستان پێویستی به هه‌واڵ و زانیاری ورد هه‌یه.
دوێنێ 18ی ئاب، لیژنه‌ی پارێزگاریكردن له رۆژنامه‌نووسان له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، چه‌كدارانی تاڵیبان دوو رۆژنامه‌نووسیان له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی 18ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021)ی شاری جه‌لال ئاباد له كه‌رتی ننكرهاریی خۆرهه‌ڵات له‌كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان بریندار كردووه.
هه‌ر دوێنێ له شاری جه‌لال ئاباد به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای لابردنی ئاڵای تاڵیبان و هێشتنه‌وه‌ی ئاڵای فه‌رمی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كه‌ش شه‌ش هاووڵاتی به ته‌قه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان كوژران.
رۆژی 9ی ئه‌م مانگه، چه‌كدارانی تاڵیبان دوو رۆژنامه‌نووسی ئه‌فغانی (نیعمه‌توڵلا هیمه‌ت) په‌یامنێری كه‌ناڵی هه‌واڵی تایبه‌تی (گراگه‌شت تی ڤی) كه تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنه، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووس تۆفان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستگه‌ی بكتیا گاگ -یان كوشت.
له‌دیمه‌نێكی تردا كه‌ته‌واوی ناوه‌نده میدیاییه‌كانی ئه‌فغانستانی هه‌ژاندووه ئه‌وه‌یه، دوو هاووڵاتی ئه‌فغانی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه روویان ره‌ش كراوه و په‌تیان كراوه‌ته ملیان و به‌ناو شاردا ده‌یانگێڕن، له‌كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دوو كه‌سه هاوڵاتی كاسبكارن و ئاماده‌نه‌بوون سه‌رانه به‌و چه‌كدارانه بده‌ن.
ئه‌و دیمه‌نه، نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی ئاسایی و رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كان، به‌ڵكو سه‌ركرده‌كانی تاڵیبانیشی هێنایه ده‌نگ و ره‌خنه‌یان له‌و ره‌فتاره گرت، كه له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلام ناگونجێت و داوایان كرد، هه‌ركه‌سێك ئه‌و ره‌فتاره دووباره بكاته‌وه سزا ده‌درێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی "زه هێڵ" چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌ستیان كردووه به كێوماڵكردنی گونده‌كانی تاڵیبان و به‌شوێن ئه‌و كچانه‌دا ده‌گه‌ڕێن، كه ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ زیاتر نییه، وێرای ئه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ده‌رگا گه‌ڕاون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاریان كردووه. له‌كاتێكدا زه‌بیحوڵلا موجاهید وته‌بێژی تاڵیبان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه، كه رژێمه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ته‌واو جیاواز ده‌بێت له تاڵیبانی 2000.
كه‌ریم خان، سه‌رۆكی داواكاری گشتی له‌دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێسی گوتووه: "له‌دوای ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له رابردوودا به‌رزكراونه‌ته‌وه، كه نیشانه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی له‌و وڵاته، هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "له سێداره‌دان و كوشتن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا و شێوه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان نه‌بوون، هه‌روه‌ها توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و كچان و تاوان دژی منداڵان كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی".
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌م توندوتیژیانه، به‌پێی راپۆرتێكی نهێنی پێنتاگۆن كه هێڵ ئاماژه‌ی پێداوه، "تاڵیبان په‌یوه‌ندی نهێنیی به گروپه تووندڕه‌وه‌كانه‌وه ماوه و ده‌بێته په‌ناگه‌یه‌كی باش بۆ تیرۆریستان له ئه‌فغانستان".