ڤیدیۆ..هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامۆ له خولی میسری هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه
له خولی نایابی میسری هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامۆی یاریزانێكی یانه‌ی ئه‌لبنكی ئه‌هلی هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.
له گه‌ڕی 31ـی خولی نایابی میسری، یانه‌ی بنك ئه‌هلی به كۆكردنه‌وه‌ی 32 خاڵ له پله‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ر، به‌ڵام له دوایین یاریی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام یارییه‌كه كێشه و گرفتی تێكه‌وت، كاتێك له خوله‌كی 83 كاتێك یانه‌ی ئه‌لبنك ئه‌هی 5 ـ 1 له پێش یانه‌ی ئه‌لمه‌قاسی بوو، كه تێیدا محه‌مه‌د عیسام تۆپه‌كه‌ی راگرت و به هه‌ردوو قاچه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆپه‌كه وه‌ستا، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن یاریزانانی ئه‌لمه‌قاسی به سووكایه‌تی لێكدرایه‌وه و یارییه‌كه وه‌ستا و گرژی كه‌وته نێوان یاریزانان و ستافی هونه‌ری هه‌ردوو یانه‌كه.
راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌لمه‌قاسی ئه‌و ره‌فتاره‌ی یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ر زۆر توڕه‌بوو، دواتر ناوبژیوان كارتی زه‌ردی به ڕووی محه‌مه‌د عیسام دا به‌رز كرده‌وه.
ئه‌م وه‌ستان له‌سه‌ر تۆپه، پێشتر له وه‌رزی 2016 ـ 2017 یاریزانی یانه‌ی ئه‌هلی ره‌مه‌زان سوبحی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌مالیكی ركابه‌ری هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتی كرد و ئه‌وكاتیش هه‌رایه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه.
🎥 استفزاز محمد عصام لاعب البنك الاهلي للعيبة مصر المقاصة بعد الفوز العريض
— أخبار الكرة المصرية (@masrkora) August 18, 2021
pic.twitter.com/6hdKFWz3qX