فلۆرێنتینۆ پێرێز نایەوێت لەبەر مباپێ دۆستایەتی خۆی لەگەڵ ناسر خلێفی تێکبدات

کیلیان مباپێ
کیلیان مباپێ

رۆژنامەیەکی فەرەنسی لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو رەتیدەکاتەوە ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی گواستنەوەی کیلیان مباپێ کردبێت.
رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆی لەبارەی گواستنەوەی کیلیان مباپێ نەکردووە و تا ئێستا بەرپرسانی ریال مەدرید هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ مباپێ نەکردووە، چونکە یانە ئیسپانییەکە نایەوێت ئەو پەیوەندییە دۆستانەیان لەگەڵ پاریس سانجێرمان تێکبدەن کە فلۆرێنتنۆ پێرێز و ناسر خلێفی پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێزیان هەیە و سەرۆکی یانەی ریال مەدرید نایەوێت خلێفی لە خۆی تووڕە بکات.
لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆیەکانی رۆیشتنی کیلیان مباپێ بەرەو ریزەکانی ریال مەدرید زیادیان کردووە کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کیلیان مباپێ لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و تا ئێستاش مباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە نوێنەکردووەتەوە، کە بەگوێرەی زانیارییەکان مباپێ پێنج جار ئۆفەری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.