نرخی نه‌وت له خوار 50 دۆلار مایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای به‌رزی و نزمی چه‌ند رۆژی رابردوو نرخی نه‌وت كەله خوار 50 دۆلاره‌وه مایه‌وه و له دوا ئاڵوگۆڕیشدا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تكساس به 49 دۆلار و 22 سه‌نت فرۆشرا.
سه‌ره‌ڕای زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌و وڵاته، نرخی نه‌وت نه‌گه‌یشته‌وه 50 دۆلار.
نرخی یه‌ك به‌رمیل له نه‌وتی خۆرئاوای تكساس گەیشتە 49 دۆلار و 22 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی برێنتیش به 49 دۆلار و 10 سه‌نت فرۆشرا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره 2 ی مانگی داهاتوو وڵاتانی نه‌وتی ئۆپێك له ڤیه‌ننا كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی بازاری نه‌وت.