زیاتر له ههزار كتێبی سیاسەتمەدار موحسین دزەیی پێشكەشی كتێبخانەیهكی ھەولێر كران

K24- ههولێر:
زیاتر لە 1000 كتێبی سیاسەتمەداری ناسراو موحسین دزەیی پێشكەشی كتێبخانەی زەیتون لە شاری ھەولیر كران. نووسەرێك كە لە نزیكەوە ئاگاداری ژیان و كتێبەكانی موحسین دزەییە، باسی گرنگی ئەو كتێبانە دەكات بۆ كتێبخانەی هەولێر و بنەماڵەكەی موحسین دزەییش ئاشكرای دهكات، كتێبەكانیان كردووەتە دیاری بۆ خوێنەر و قوتابی و لێكۆڵەران.
ئیسماعیل بەرزنجی نووسەر لهو بارهیهوه گوتی: كتێبەكانی موحسین دزەیی، كە پێشكەشی كتێبخانەی زەیتون كراون، گەوھەرێكی نایابن بۆ كتێبخانەی كوردی و سەرچاوەیەكی گرنگن بۆ قوتابیان و لێكۆڵەرانی كورد.
بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی زەیتون رێوڕهسمێكی رێزلێنانی بۆ بنەماڵە و كەسایەتی موحسین دزەیی سازكرد، ئهمهش وەك ھاندانێك بۆ كەسانی دیكە، كە كتێبدۆستن و گرنگی بە ئەدەب و رۆشنبیری دەدەن. هاوكات شێروان موحسین دزەیی، كوڕی گەورەی موحسین دزەیی راستەوخۆ سەرپەرشتی ھێنان و پێشكەشكردنی كتێبەكانی لە ئەستۆ گرتووە و دەیكاتە دیاری بۆ خوێنەران.
زیاتر لە 1000 كتێب بە ناوەڕۆكی ئەدەبی، سیاسی، یاسا و كۆمەڵایەتی بە زمانەكانی كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و فەرەنسی لە لایەن موحسین دزەیی و بنەماڵەكەیهوه، پێشكەشی ئەم كتێبخانەیە كراون، بۆ ئەوەی خوێنەرانی كتێب و بە تایبەتی قوتابیان لە قۆناغەكانی خوێندنی باڵا، وەك سەرچاوە سوودیان لێوەربگرن.




H.B