ئاژانسێكی ئه‌فغانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یاریزانێكی ئه‌و وڵاته له فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی پشتڕاست ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "ئاریانا"ی ئه‌فغانی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یاریزانه گه‌نجه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی ئه‌فغانیی له فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ئاسمانه‌وه پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، "رۆژی دووشه‌ممه زه‌كی ئه‌نوه‌ری، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی ئه‌فغانیی له فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا".
جێگای ئاماژه‌یه، دوای هاتنی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له حكومه‌تی پێشوو، ئاپۆرای خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له ترسی سه‌ركوتكارییه‌كانی تاڵیبان روویان له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كرد، به‌و هیوایه‌ی خۆیان له‌و وڵاته رزگار بكه‌ن و له دیمه‌نی ده‌یان گرته‌ی ڤیدیۆییشدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرانه‌وه، نیشان ده‌درا، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی ئه‌فغانی هه‌وڵیان ده‌دات خۆیان به‌و فڕۆكانه‌وه هه‌ڵواسن، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول هه‌ڵده‌فڕین و چه‌ند كه‌سێك له ئاسمان كه‌وتنه خواره‌وه.
ئاژانسی ئاریانا بڵاویكرده‌وه، زه‌كی ئه‌نوه‌ری له فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ سی 17ی سه‌ر به هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌رزشیش هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
H.B