رەئیسی: کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا کاری لە پێشینەمان دەبێت

پەرلەمانی ئێران متمانە بە رەئیسی دەدات
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران)- فۆتۆ: AFP
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران)- فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ مەجلیسی شوورای ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران) بۆ متمانەدان بە کابینەکەی ئیبراهیم رەئیسی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادە بوونی 269 ئەندام پەرلەمان بەڕێوەچوو ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، کاری سەرەکیی کابینەکەی کۆنترۆڵی کۆرۆنا دەبێت.

رەئیسی، دڵنیایی پەرلەمانتاران دا، کە لە دیاریکردنی وەزیرەکاندا نەچووەتە ژێر هیچ گوشارێک و پەیوەندی و دۆستایەتی و خزمایەتیش کاریگەرییان لەسەر لیستەی وەزیرەکان نەبووە.

کابینەی پێشنیارکراوی ئیبراهیم رەئیسی لە 19 وەزیر پێکهاتووە.

لە 5ی ئەم مانگە رێوڕەسمی سوێند خواردنی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئێران، لە تاران بەڕێوەچوو.

لە 13مین هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی ئێران، رەئیسی به بەدەستهێنانی‌ 18 ملیۆن ده‌نگ کە دەکاتە 62٪ی ده‌نگى به‌شداربووان، وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.