رۆناڵد كومان: ئهم وهرزه كێشهی گۆڵكردنمان نابێت
لە گەڕی دووەمی لالیگا یانهی بارسێلۆنا لە هەرێمی باسک له كاتژمێر 11:00ـی ئهمشهو دەبێتە میوانی ئاتڵێتیک بلباو، رۆناڵد کومان راهێنەری بلاوگرانا پێش یارییەکە لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی یارییەکە داهاتووی هەر دوو یاریزانی یانەکەی فلیپ کۆتینیۆ و مارتن برایسوەیتی یەکلایی کردەوە.
بارسێلۆنا دوای بردنەوە گەورەکەی گەڕی یەکەمی لالیگا، ئەمجارەیان لە یارییەکی قورستر و لە دەرەوەی یاریگای خۆی؛ لە گەڕی دووەمی خولەکە دەبێتە میوانی ئاتڵێتیک بلباو.
رۆناڵدۆ کومان راهێنەری هۆڵەندی بلاوگرانا بۆ ئەم یارییەش لە هێڵی پێشەوە پشت بە تواناکانی هەر 3 هێرشبەری یانەکەی مێمفیس دێپای، برایسوەیت و گریزمان دەبەستێت، لە دوای ئەوانیش پێدری و دی یۆنگ یاری دەکەن.
راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بارسا پێش یارییەکە باسی لە چارەنوسی چەند یاریزانێکی یانەکەی بە تایبەت فلیپ کۆتینیۆی بەڕازیلی و برایسوەیتی دانیمارکی کرد و رایگەیاند ئەو دوو یاریزانە ئەم وەرزە لە پلانەکانیدا دەبن و لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبن.
رۆناڵد كومان: ئهم وهرزه دهتوانین گۆڵی زیاتر بكهین
رۆناڵد كومان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی پێش یارییهكهی ئهمڕۆیان بهرامبهر بلباو رایگهیاند، کۆتینهۆ یاریزانێکی گرنگە بۆ ئهوان و کاریگەرییەکی باشی هەیە، دهشڵێت: ئێمە پێویستیمان بە یاریزانێکی وەکو كۆتینیۆ هەیە و هیوادارم ئەم وەرزە بتوانێت هاوکارێکی باش بێت بۆ ئێمە و ژمارەی گۆڵەکانیشی زیاتر بکات، ئێمە وەرزی رابردوو کەمتر گۆڵمان تۆمار کردووە، بۆیە پێموایە ئەو یاریزانە دەتوانێت ئەم کێشەمان بۆ چارەسەر بکات و ئەو یاریزانە پێویستی بە هەفتەیەکی دیکە هەیە و دواتریش پەیوەندی بە راهێنانە بە کۆمەڵەکان دەکات.
سەربارەت بە برایسوەیت، كومان گوتی: دەمەوێت بڵێم ئەو خاوەن بەهرەیەکی باشە و پێویستیمان بەم یاریزانەش هەیە و ئەم وەرزە ئەویش لەگەڵ ئێمە بەردەوام دەبێت."
بارسێلۆنا لە دوایین پێنج یاری بەرامبەر بلباو لە رکابەرییەکانی لالیگا، 3 یاری لە یانەکەی هەرێمی باسک بردووەتەوە، لە یارییەک بەرامبەر بووینە و لە یارییەکیش دۆڕاون و دۆڕانەکەش دوو ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 2019 بوو.
کومان پێش یارییەکە لیستی یاریزانە بانگهێشتەکانی بڵاوکردەوە، لە هێڵی بهرگری پیکێ، ئالبا و گارسیا سەرکردایەتی یانەکەیان دەکەن و گۆڵپارێزیش نێتۆ دەبێت، شتیگن بەهۆی پێکان بەشداری ئەم یارییەش ناکات. هەروەها لە هێڵی ناوەڕاستیش بۆسکێتس، پێدری و دی یۆنگ ئامادهن.