ئه‌م یاریزانه شوێنی كه‌ریم بێنزیما له‌ق ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، كه‌ریم بێنزیما، بۆ وه‌رزی داهاتوو له پێكهاته‌ی یانه‌كه شوێنی نابێته‌وه و جێگره‌وه‌شی بۆ دیاریی كراوه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش ده‌یه‌وێت سوود له‌م بارودۆخه‌ی كه‌ریم وه‌ربگریت و بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئیبراهیمۆڤیچ بیگوازێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا، له‌وكاته‌ی كه بێنیزما كێشه‌ی گرته سێكسییه‌كه‌ی ماتیۆ ڤالبیونای هاورێی له‌سه‌ر ئاشكرا بووه ئاستی داكشاوه و متمانه و ئاستی خۆشی له یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی یاریزانی بایرن میونشن ڕاسپاردووه.