ریال مه‌درید به‌ربه‌ستێكی دیكه‌ی بۆ كڕینی مباپێ بۆ دروست بوو
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس هاتووه‌ته سه‌رهێڵ و له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه كێبڕكێی یانه‌كانی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول ده‌كات.
كلیان مباپێ ته‌نیا 12 مانگی له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ماوه و هاوینی داهاتوو ده‌بێته یاریزانێكی ئازاد و تا ئێستا ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه نوێ بكاته‌وه.
یانه‌كانی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول له‌م هاوینه ئاره‌زووی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه ده‌ربڕیوه، ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیش هاته نێو كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 174 یاری 134 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه.