پێشانگای ساڵانەی خوێندن لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
K24 - ههولێر:
پێشانگای ساڵانەی خوێندن لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، بەو ئامانجەی زۆرترین قوتابی دەرفەتی خوێندنیان بۆ بڕەخسێت، یەکێك لە ئامانجی ئەمساڵی پێشانگاکە رەخساندنی ھەلی کارە بۆ قوتابیان دوای تەواوکردنی زانکۆ و پەیمانگه، بەوەی ھەر لەسەرەتاوە پێشنیازی بەشە تایبەتەکانی بازاڕی کاریان بۆ دەخرێتەڕوو.
چوارەمین پێشانگای نێودەوڵتی زانستی خوێندن لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دهستیپێكرد و قوتابیان لێرەوە نەخشە بۆ قۆناغی چوونە نێو زانکۆ و پەیمانگهکان دادەنێن، بەشێك لە زانکۆکان ئێستا گرنگی بە بەشە میکانیکی و زانستییە پیشەییەکان دەدەن، بەو ئامانجەی قوتابی بۆ بازاڕی کار دروستبکەن.
محەمەد سۆفت وێر، سەرپەشتیاری پێشانگاکە دەڵێت ئامانجمانە قوتابیان بۆ بازاڕی کار دروست بکەین، تا بە ئاسانی ھەلی کاری بۆ بڕەخسێت و چاوەڕێی دامەزراندن نەکات، ھەموو زانکۆ و پەیمانگه بەشداربووەکان بەشی تایبەتیان بە بازاڕی کار ھەیە، قوتابیانیش ئارەزومەندانە بەشەکان ھەڵدەبژێرن.
بەشێك لەو قوتابخانە و پەیمانگانەی بەشدارن، ھەر لە قۆناغی بنەڕەتییەوە قوتابیان فێری چۆنیەتی کارکردن دەکەن، کە یەکێکە لە خاڵە بەھێزەکان بۆ رەخساندنی ھەلی کاری زیاتر بۆ قوتابیان لە کەرتی تایبەتدا، "سازان نورهدین"، کە بهشداربوویهكی پێشانگاكهیه و لە یەکێك لەو قوتابخانانە کاردەکات، ئاماژهی بهوه كرد، ههوڵ دهدهین ههر له قۆناغی سهرهتاییهوه قوتابیان بۆ ههموو بهشێك ئاماده بكهین و پشت بهخۆیان ببهستن.
پێشانگای نێودەوڵەتی زانستی زانکۆ و پەیمانگه و ناوەندە پەروەردەییەکانی ناوخۆ و دەرەوە، کە 25 قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگه بەشدارن و دوو رۆژ دەخایەنێت، جگە لەوەی دەرفەتی خوێندن دەڕەخسێنن، ئەمساڵ ئامانجیان خستنەڕووی ئەو بەشانە بوو، کە بۆ بازاڕی کاری ھەرێمی کوردستان گونجاوە، بۆ ئەوەی دوای خوێندن قوتابیان بێکار نەبن.
د.ی